الخميس، 8 أغسطس 2013
8:32 ص

مێژووی شاری هه ولێر


 هه ولێري خوشه ويست




مێژووی شاری هه ولێر




(هەندێ لە زانایان، هەولێر و هەرێمی كوردستان بەلانكەی مرۆڤایەتی دەزانن، چونكە ئەشكەوتی شانەدەر باشترین بەلگەی مێژوویی مرۆڤە بەوپێیەی كە ئەشكەویتێكە لە جیهان گرنگی تایبەتی هەیە و كەوتووەتە نزیك شاری هەولێر).

تەمەنی ئێسكبەندەكان كە بۆ 60 تا 65 هەزار ساڵ پێش زاین دەگەرێتەوە بەرێگەی زانستی سەلمێنراوە بەدرێژایی مێژوو، تا ئێستا هیچ رۆژگارێكی ئەو ناوچەیە واتا ئەشكەوتەكە و شاری هەولێر بێ مرۆڤ و دانیشتوان نەبوونە. هەولێر كۆنترنی شاری جیهانە تا ئێستا بە ئاوەدانی ماوەتەوە. شاریش تا كۆنتر بێت مێژووەكەی ئالۆزتر دەبێت بە تایبەتی شارێكی وەك هەولێر كە زۆربەری راكان بۆچوونیان وایە ئەم شارە پێش پەیدابوونی نووسین دروستكراوە. كە خەت و نووسین لە داهێنانی سۆمەریەكانە پاش ئەوەی سۆمەریەكان لە هەولێر و كوردستان دەچنە خوارەوە لە ساڵی 3200ی پ.ز، خەت و نووسین لە هەولێر دادەهێنن. بە پێی زانیاری ئینسایكلۆپیدیای بەریتانیا بە شاری هەولێر گوتراوە (ئۆربل) وە ئاماژەش بەوە كراوە كە شاری هەولێر لەلایەن باپیرانی سۆمەریەكان دروستكراوە. هەروەها میژووی شاری هەولێریش بۆ 6000 هەزار ساڵأ پ.ز دەگەرێنێتەوە. لەو ئینسایكلۆپیدیایە جگە لە باسی كورد و سۆمەریەكان لەو ناوچەیەدا ناوی هیچ میللەت و نەتەوەیەكی تری نەهێنراوە.

-كۆنترین ناوهێنانی ئەربیل واتا هەولێر لەدەوری 2300 پ.ز بووە و لە دەقێكیی مێخیدا بۆ یەكەمجار گووتیەكان لە سەردەمی پاشا (ئیریروپیزر) بە شێوەی ئۆربیلیۆم ناویان هێناوە.

- لە بەڵگەنامەیەكی سۆمەریەكان .



لەسەردەمی دەسەلاتی ئاشوریەكان هەر ئەو ئۆربیل كە بە پێی هەندێ سەرچاوە ئۆربل ناوێكی سۆمەریە و لە فەرهەنگی زمانەكەشیان (ئۆر) بە مانای وولات، شار، پەرستگا،
یان شوێن دەدات، و (بل)یش ناوی خواوەندی زەمین واتا (شاری خواوەندی زەمین). لەگەڵ زمان و فۆنەتیكی زمانی ئاشووری رێك دەخرێت و بە كەمێك گۆرانەوە مانایەكی تر بۆ خۆی پەیدا دەكات و دەبێت بە ( ئور-بائیل-ئاربا-ئیللو) كە لە زمانی ئاشووری بە مانای چوار خواوەند دێت.

بە پێی ئەو ڕایانەی كە هەن مێژووی دروست بوونی شاری ئوربل /هەولێر
لەسەرەوەی 6000 ساڵأ پ.ز. ـیەو ئەم شارەش سۆمەریەكان و باو باپیرانیان دروستیان كردوە
هەر خۆشیان ناویان لێناوە. ناوەكەشی هەر بە ئۆربیلۆ - ئۆربیل یان بە شێوەیەكی نزیك لەم شێوانەبووە وەك (ئەربیرە، ئۆربیلیۆم، ئوربیلیۆن). زۆر نەتەوەی جیا و زمانی جیا و زۆر ئایینیش لەم شارە دەسەلاتیان پەیدا كردوە،
مێژوو و سەردەمی دیاریشیان هەیە، ئەمەش بەلگەی رەسەنی و خۆراگری و كۆن ئەم میللەت و ئەو شار و وولاتەیە، هەر ئەمەش شارەكەی بە ئاوەدانی هێشتۆتەوە و ناوەكەشی وەك خۆی پاراستووە. (1)

لەساڵەكانی (2371-2316 پ.ز) و بەمەستی دەست بەسەر داگرتنی داهات و فرە سامانێتی دەڤەرەكە، پەلاماری هێرشەكانی سەرگۆنی ئەكەدی گەیشتوونەتە هەولێر و دەستی بەسرەداگیراوە.

لەساڵانی (2150-1950 پ.ز) كەوتووەتە ژێر دەسەلاتی خانەوادەی سێهەمی ئیمپراتۆریەتی ئووری سۆمەرییەوە.

لەساڵی (1600 پ.ز) و دواتر كەوتۆتە ژێر دەسەلاتی كاشییەكانەوە، كە مەزەندە وایە لە هۆزە دێرینەكانی كورد بووبن.

هاوكات دەولەتی ئاشووریش لە باكوور دامەزرا و چەند هۆزێكی تری وەكو میتانی و خۆرییەكان دەسەلاتیان لەو ناوەدا پەیدا كرد لە ناوچەكانی ئاشوور و هەولێر و كەركوك لەژێر دەسەلایت دەولەتی میتانییەكاندا بوون.

لەرۆژگاری فەرمانرەوایی ئاشوورییەكانەوە لە (2500-612 پ.ز) هەولێر لە ئەوپەری گەسەندن و پێشكەوتنی دابوو، ئەوكاتە پایتەختی ئایینی ئاشوورییەكان بووە، ناوی هەولێر لە نووسراوە مێخیەكانەوە بەشێوەی (ئی-كشان-كلاما) هلتووە كە دەكاتە (مالی خانمەكەی هەرێم) كە سەرچاوە و هێمای سەركەوتن بووە و (عەشتاری نەینەوا) ش خوداوەندی ئەڤین و رابواردن بووە.





ساڵانی (705-681 پ.ز)، سەنحاریب بووە بە فەرمانرەوا، ئەو پادشایە لە دووری (20) میلۆمەترەوە لە رووباری بەستۆرەوە ئاوی بۆ شار و قەلای هەولێر راكێشاوە، كە بە جۆگەی سەنحاریب ناسراوە و بۆ ئەو سەردەم كارێكی دەگمەن و مەزن بووە.

ساڵی (700 پ.ز) ئیمپراتۆریەتی میدیا دامەزرا و لە ساڵی 612 پ.ز دوای رووخانی دەولەتی ئاشوری، هەولێر كەوتە بەر دەستی دەوڵەتی میدیا، هەولێریش كەوتە نێو ئەو ئیمپراتۆرییەتەوە و بووە بەشێك لە بنكە و ناوەندی دەسەلاتی ئەو ئیمپراتۆرییە.

دوای ئەوە هەولێر بووە بە بەشێك لە دەولەتی هەخامەنشی (هەخامەنی).


· لەساڵی (331 پ.ز) و بە فەرماندەی ئەسكەندەری مەكدۆنی و لە شەری (ئەربیلا) ئیمپراتۆریەتی یۆنانی بەسەر هەخامەنییەكان زالبوون و هەولێر بووە بەشێك لە مولكەكانی ئەو ئیمپراتۆرییەتە.

لەپاش مردنی ئەسكەندەر لە ساڵی (323 پ.ز) لە شاری بابل، هەولێر (تیكرای عیراق و سووریا)ش كەوتنە ژێر دەسەلاتی (سلۆق) كە یەكێك بووە لە فەرماندەكانی ئەسكەندەر، ئەم فەرمانرەوایە هەولێری زۆر ئاوەدانكردۆتوە و خزمەتی كردووە.





· لەساڵانی (126 پ.ز -227ز) فارسەكان توانیان بەسەر سلووقییەكاندا زاڵا بن كە بەر لەو كاتە حوكمرانی هەولێر بوون، ئەم فارسانە دەولەتێكی فیدرالییان دامەزراند كە لە چەند میرنشینێك پێكهاتبوو وەك میرنشینەكانی (رەها، تەدمور، شنگار، حەزەر، دواتریش حەدیاب)،
هەولێر گرنگترینی شارەكانی میرنشینی حەدیاب بووە.
ئەم میرنشینە (لە نێوان هەردوو زێی گەورە و گچكە دامەزراوە) میرەكەی (ئیزات)ی ناو بووە، لە میرە بەناو و مەزنەكان بووە، مافی لەسرە كردنی تاجی بەرزە و خەوتنی نێو چوار پایەی زێرینی هەبووە، ئەم پلە و پایەی بە خەلات پێدرابوو لە لایەن پادشا (ئورتەبانی سێیەم)، كە هاوكارییبپادشایی.

ساڵی (83 پ.ز) و بۆ ماوەی (10) ساڵێك لە رۆژگاری (نیگران شا) ی ئەرمەنی هەولێر كەوتە ژێر ركێفی سوپای ئەرمەنەوە.

لەدوای چەن پەلامار و هێرشێكی رۆمانەكان و بەناوبانگترینیان هێرشی پادشا (كەراكولا) بوو
ساڵی (216 ز) هەولێر داگیركراو، فارسەكانیشی هەلتەكاندوون، لە ساڵی (226 ز) لە رۆژگاری
(شا ئەردە شێر) ی ساسانی،
لە مەدائینەوە پەلاماری هەولێر دراوە، هەولێر كەوتە ژێر دەسەلاتی ساسانیەكان و پەرستكای ئایینی زەردەشتیی لێ دروستكرا، هەندێ لە پادشاكانی ساسانی جەور و ستەمیان دەرهەق بە فەلەكان كردوون، لە دوایین ساڵەكانی فەرمانرەوایی ئەم دەولەتە،
هەولێر و زۆربەی ناوچەكانی دەو ر و بەر گۆرەپانی شەر و پێكدادانی توند و خوێناوی بوون، تا هەلكەوتنی بانگی پیرۆزی ئیسلام.

ساڵی (612ز) لە ترسی پەلاماری سوپای ئیسلام، ساسانییەكان مەدائین و هەولێر و زۆربەی ناوچەكەیان جێهێشتن.


ساڵی (16ی كۆچی، 749ز) و لە رۆژگاری (خەلیفە) جێنشین (عومەری كوری خەتاب) و لە رۆژگاری (خەلیفە) جێنشین (عومەری كوری خەتاب) بە فەرماندەی (عوقبەی كوری فەرقەد) لەشكری ئیسلام گەیشتنە ئەو هەرێمە و هەولێر و موسل و زۆربەی هەرە زۆری ناوچەكانی دەورووبەر كەوتنە ژێر ئالای دەولەتی ئیسلام.

ساڵی(132 ی كۆچی) و لە نزیك هەولێر و لەشەری (زاب) ی یەكلاكەرەوە، عەباسییەكان سەكەوتن بەسەر ئەمەویەكندا و هەولێر كەوتە ژێر ركێفی عەباسییەكانەوە.

لە رۆژگاری دەسەلاتدارێتی بوەیهییەكا لە بەغدا (333-447ی كۆچی) / (944-1055ی زایینی) كوردە هەزبانییەكان توانیان میرنشینێكی بەدەسەلات لە هەولێر دابمەزرێنن،
هەولێر لەم سەردەمەدا پێگە و بایەخی شایستەی خۆی وەرگرتەوە و پەیوەندی دۆستایەتی و ئالووێری بازرگانیی پتەوی لەگەڵ میرنشینەكانی حەمدانیەكان و عوقلییەكاندا لە موسل و شام هەبوون.

ئەم میرنشینە درێژەی كێشا تا هەلكەوتنی (عیمادەدینی زەنگی) لە موسل لە ساڵی (512 ی كۆچی /1144ی زایینی) زێنەدینی عەلی كوچك كوری بەكتەكین كە فەرمانداری قەلای موسل بوو لە سایەی عیمادەدینی زەنگی، توانی میرنشینێكی سەربەخۆ لە هەولێر و ئاكری و ناوچەی هەكاری و تكریت و داقوق دابمەزرێنێت و بە میرنشینی بەكتەكین ناسرا.

ساڵی (563ی كۆچی/1168ی زایینی)زێنەدینی عەلی كوچك كۆچی دوایی لە هەولێر كردوە كورە بچووكەكەی (زێنەدین یوسف) دەسەلایت وەرگرت، پاشتر لە ساڵی (568ی كۆچی/1190ی زایینی) لە شاری ناسرە لەسرە خاكی فەلەستین بە خاك سپێردرا.
مزەفەرەدینی كوكبری برای بوو بە فەرمانرەوای میرنشینی هەولێر، لە سایەی حوكمرانی میر مزەفەری ئەتابەگ میرنشینی هەولێر بووە بە بەهێزترین و ناودارترینی میرنشینەكانی ئیسلامی و ئەو پەری پێشكەوتن و گەشەی زانستی و ئاوەدانی و دەسەلاتی هەبوو،
ماوەی حوكمرانیەتی لە نێوان (586 ك-630ك/1190ز-1233ز)درێژەی كێشا، مزەفەرەدینی بەیعەتی دا بە پێشەوای كوردیی سەلاحەدینی یوسف كوری ئەییوب،و پتر لێی نزیك بۆوە بە خواستی
(رەبیعە خاتوون)ی خوشكی سەلاحەدیین، لە رۆژگاری شا موزەفەرەدین فەرماندارێتی میرنشینی هەولێر گەیشتە ئەوپەری هێز و دەسەلات و تەواوی ناوچەی شارەزوور كەوتنە نێو دەسەلاتی ئەو میرنشینە كە هەر لە زێی گەورە وە تا شارەزوو و داقوق دەگرێتەوە.

سولتان موزەفەر پیاوێكی خێرخواز و زانست پەروەر و دادپەروەرێكی لە خواترس و خزمەتكاربووە، لە رۆژگاری ئەودا یادە ئاهەنگەكانی مەولودی پێغەیمبەر كراوە و شەوتانە تا بەرەبەیان چارخان هەلكراون و ئاهەنگ و خێر و شادی بەردەوام بووە،


هەولێر بووە بە رووگەی زانا و دانا و هزرەوان و پیاوانی زانست و فەلسەفە و مێژوو و زۆر فێرگەو و قوتابخانە و فەرمانگەی خزمەتگوزاری و چاودێری كۆمەلایەتی لەو شارەدا كراوەتەوە، حزمەتێكی زۆری هەولێر كراوە و ئەو پەری ئاوەدانی و پێشكەوتنی بەخۆوە بینیوە
، هەولێر لەو رۆژگارەدا لە چەرخی زێرینیدا بووە، دیارترین شوێنەوارەكانی ئەم سەردەم منارەی چۆلی (مینارەی سولتان موزەفەر) و قوتابخانەی موزەفەرییە و بازارگاكانی قەیساریەی هەولێرن.

دوای وەفاتی سولتان موزەفەرەدین لەساڵی (630ی كۆچی /1233ی وزایینی) میرنشینی هەولێر چووەوە ژێر سایەی خەلیفە (موستەنسیر بیللا) ی عەباسی و لەساڵی (1235ی زایینی)
لەشكرێكی بە فەرماندەیی (ئەبو فەزیل ئیقبالی شەرابی) ابو الفصل اقبال الشرابی) ناردە سەر هەولێر و داگیری كرد.

هەولێر لە رۆژگاری موزەفەرەدین و لەدوای وەفاتیشی دوچاری پەلاماری مەغۆلەكان بووە و خۆراگرانە لە بەرامبەر ئەو دوو پەلامارەدا خەلكی هەولێر وەستاون و داكۆكی جوامێرانەیان لە شارەكە كردووە و نەبەزیون، هەر بۆیەش هەولێر بە شاری هۆلاكۆ بەزێن ناسراوە
، گەچی سەركردەی مەغۆلەكان ناوی ئەقنویان بوو.


دواتر لە دوای رووخانی دەولەتی عەباسی بەدەست مەغۆلەكانەوە، لەساڵی (656ی كۆچی/1258ی زایینی) ئیتر هەولێر كەوتە ژێر فەرمانرەوای مەغۆلەكان.

لەساڵی (1337ی زایینی) كەوتە ژێر دەسەلاتی ئیلخانییەكانەوە دواتریش جەلائیریەكان.

پاشان كەوتە ژێر ركێفی فەرمانراوایی دەولەتی بەرخەرەش و ئینجا لە ساڵی (1410ی زایینی) كەوتە ژێر دەولەتی بەخەسپی

ساڵی (1508ی زایینی) كەوتە ژێر دەسەلاتی دەولەتی سەفەویەكان، تا شكانی سوپای فارس لە بەرامبەر هێرشی سوپای سولتان سەلیمی دووەمی عوسمانلی.

ساڵی (1514ی زایینی) لە دوای شەری چالدیران و سەركەوتنی لە شكری سولتان سەلیمی عوسمانلی، هەولێر و ئینجا بمانەوە، كەلەسەر دەمی ئەواندا دان بە نیمچە سەربەخۆیی میرنشینەكانی كورد نرابوو، لەواونە میرنشینی سۆران لە ناوچەی هەولێر،
لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم بەهێزترین و پێشكەوتووترینی میرنشینەكانی كورد بوو.

لەدوای هەلگیرسانی جەنگی یەكەمی جیهانی و لەپاش پەیمانی سایكس-پیكۆ و لە بەهاری ساڵی (1916ی زایینی) بە فەرماندەیی لیوا (پاراشۆف) هێزەكانی روسیای هاوپەیمانی لە رێگەی خانەقین و ورمێ بە مەبەستی داگیركردنی بەغدا رەواندزیان داگیر كرد.
پاشان بەهۆی هەلگیرسانی شۆرشی ئۆكتۆبەر لە روسیا لەو هەرێمە كشانەوە.

ساڵی (1918ی زایین) و لە دوای داگیركردنی بەغدا لەلایەن ئینگلیزەوە هەولێر كەوتە ژێر دەسەلاتی ئینگلیزی و كابتن های بوو بە حوكمرانی هەولێر.

ساڵی (1921ی زایین) لە دوای دروستبوونی حكومەتی عێراق و لكاندنی كوردستانی باشوور بەدەولەتی عێراق، هەولێر كرایە موتەسەرفییەت و (ئەحمەدە فەندی عوسمان) یەكەم موتەسەریف (پارێزگار)ی هەولێر بووە.




ساڵی (1858ی زایینی) شارەوانی هەولێر دامەزراوە و یەكەم سارۆكی شارەوانی (حاجی ئەحمەد ئاغای عەبدولوەهاب) بووە.

ساڵی (1913ی زایینی) یەكەم شەقام لە نێو شاری هەولێر قیرتاوكراوە.

ساڵی (1928ی زایینی) یەكەم یانەی فەرمانبەران لە هەولێر كراوەتەوە.

ساڵی (1932ی زایینی) و بۆ یەكەمجار كارەبا گەیشتە شاری هەولێر.

ساڵی (1775ی زایینی) گەرماوی قەلاتی هەولێر درووستكراوە و خەلكی هەولێر لەم گەرماوەدا خۆیان شتووە و بۆ ئەم مەبەستە بیرێك لە قەلات لێدراوە كە قوولییەكەی (60) مەتر و
كەمەرەكەی (5) مەتر بووە.

سه رچاوه :

ماڵپه ڕی پارێزگای هه ولێر

Comments
0 Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

:) :)) ;(( :-) =)) ;( ;-( :d :-d @-) :p :o :>) (o) [-( :-? (p) :-s (m) 8-) :-t :-b b-( :-# =p~ $-) (b) (f) x-) (k) (h) (c) cheer
اضغط على الابتسامة لظهور الكود الخاص بها
لإدراج تعبيرات الوجه يجب إضافة ما لا يقل عن مسافة واحدة قبل رمز.