الخميس، 1 أغسطس 2013
6:10 ص

بشتي رزكار بونا فيتنامئ




لەدوای ڕزگاربونی ڤێتنام ، هۆشێ مین ڕێبەر و سەرکردەی گەلی ڤێتنام بڕیارێکی دەرکردوو گوتی :




هەموو ئەوانەی لە ڕۆژە سەختەکاندا چونە پاڵ دووژمن و خیانەتیان لە گەل و نیشتیمانەکەی خۆیان کرد ، بیانکوژن و تەرمەکانیشیان بخەنە ناو ڕوبارەوە گوناح و تاوانەکەش بخەنە ئەستۆی من ، ناتوانم هەرگیز لەو کەسانە ببورم کە ئێمە لەناو قوڕو چڵپاو و کێوەکاندا بەرگریمان دەکردوو ئەوانیش لەپاڵ ئەمریکا دژ بەخوشک و براکانیان چەکیان هەڵگرتبوو دەیانکوشتین ، ئەو نیشتیمانە هی ئەوانەیە کە ئامادەبوون لەپێناویدا گیان بسپێرن ، نەک هی کەسانێکی خۆفرۆش کە لەپێناو حەوانەوەو ژەمێک ناندا ئێمەو نیشتیمانیان فرۆشت ، ئەو نیشتیمانە وەک گۆڕستانیش جێگەی ئەوان نیە بۆیە بیانخەنە ڕوبارەوە باببنە خواردنی قرشەکان


Comments
0 Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق